وەزیری دەرەوەی عێراق، بە مەبەستی تاوتوێكردنی ژمارەیەك دۆسییەی گرنگ گەیشتە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا.
ئاژانسی فەرمی هەواڵیی عێراق بڵاوی كردەوە كە فوئاد حوسێن ،وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێک گەیشتووەتە بەرلین کە لە میانیدا لەگەڵ هاوتا ئەڵمانیاییەكەی، هێیكۆ ماس و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئەنگرێت كرامپ كارێنباوێر كۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە كە وەزیری دەرەوەی عێراق،ژمارەیەك پرسی گرنگ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەڵمانیا تاوتوێ دەكات لەوانە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هاوكارییە ئەمنییەكانی نێوان بەغدا و بەرلین، هەروەها داوایش دەكات کە هانی كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا بدرێت بۆ كاری وەبەرهێنان روو لە عێراق بكەن.
هه‌روه‌ها دوێنێ فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ مارتن یێگه‌ر، وه‌زیری گه‌شه‌پێدان و هاریكاری نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌و باسیان له پیته‌وكردنی په‌وه‌ندیییه دوو قۆڵییه‌كان و بواره‌كانی ئابووری كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.