گه‌شتكردن له راكان جبووری ،پارێزگاری كه‌ركوك قه‌ده‌غه ده‌كرێت و بڕیاری ده‌ستگیركردنی 23 فه‌رمانبه‌ريش ده‌درێت.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له پێگه‌ی فه‌رمی خۆیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه كه بڕیاری بانگهێشتكردن و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی هه‌ر له‌یه‌ك راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌ری باڵه‌خانه‌كانی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك ده‌ركردووه.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 23 فه‌رمانبه‌ر سه‌باره‌ت به دۆسیيه‌ی دروستكردنی قوتابخانه به‌شێوه‌ی دروستكردنی ئاماده‌كراو ،ده‌رچووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.