Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:33

هێرش کرایە سەر نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ لە ناوچەی سەوزی بەغدا، هێرشی مووشەکی کرایە سەر نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا.

لە بەغدای پایتەختی عێراق، هێرشی مووشەکی کرایە سەر ناوچەی سەوز کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و هەندێ لە نوێنەرایەتیەکانی وڵاتانی بیانی و بینا حکوومییەکانی لێیە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، بە مووشەکی کاتیوشا هێرش کراوەتە سەر نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

هێشتا نازانرێت کە هێرشەکە زیانی گیانیی لێکەوتووەتەوە یان نا.

لە کاتێکدا دەنگی هێرشە مووشەکییەکە لە زۆر شوێنی بەغدا بیسترا، هاوکات زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لێ دراوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.