Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:33

نرخی یه‌ک بەرمیل نه‌وتی خاوی برێنت بووە 39 دۆلار و 57 سەنت

کوردستان TV
100%

بەرمیلێک خاوی برێنت بە ۳۹ دۆلار و ٥۷ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنی نرخی یەک بەرمیل گەیشتە ۳۹ دۆلار و ٥۱ سەنت و رۆژەکەی بە ۳۹ دۆلار و ٦۱ سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر ۰۹:۱۹ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکە بەڕێژەی سەدا ۰٫۱ دابەزی و بووە ۳۹ دۆلار و ٥۷ سەنت.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ۳۷ دۆلار و ۲۹ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەردەوامبوونی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆڵی هەیە لە نزمبوونەوەی نرخەکان.

هەروەها لابردنی ئەو ئابڵوقەیەی کە میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەر خستبوویاننە سەر بیرە نەوتەکانی لیبیا و دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە نیگەرانی زیادبوونی نەوتی لە بازاڕەکاندا دروستکردووە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر نرخەکان.

لەلایەکی دیکەوە لەکاروەستانی نیوە زیاتری پاڵاوگاکانی ئەمریکا بەهۆی زریانی سالی و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رێگرن لە دابەزینی خێرای نرخی نەوت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.