Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:05

نێچیرڤان بارزانى و جینین پلاسخارت دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاریى عێراق بكات له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و ته‌حه‌دیاتى به‌رده‌مى.

سه‌ر‌له‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15/9/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو جێنین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى عێراق به‌گشتى و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاوتوێ كرد.

نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى ئه‌رێنیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هاوكاریى عێراق بكات له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و ته‌حه‌دیاتى به‌رده‌مى.

سیستمى فیدراڵى له‌ عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، جموجووڵه‌كانى داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.