لە سەرانسەری جیھان، ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهانی چین سەریهەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٢٩ ملیۆن و ٤٤٩ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤایرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٩٣٢ هه‌زار و ٨٠٢ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٢٩ ملیۆن و ٤٤٩ هه‌زار و ٦٣ كه‌س، ٢١ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٢٩٨ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە.
هاوکات لەئێستادا، حەوت ملیۆن و ٢٣٥ هەزار و ٩٦٣ کەس لە جیهاندا هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا شەش ملیۆن و ٧٤٩ هه‌زار و ٢٨٩ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٩٩ هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ٢٥٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''هیندستان چوار ملیۆن و ٩٣٠ هەزار و ٢٣٦ حاڵه‌ت، بەڕازیل چوار ملیۆن و ٣٤٩ هەزار و ٥٤٤ حاڵه‌ت، رووسیا یەک ملیۆن و ٦٨ هەزار و ٣٢٠ حاڵه‌ت، پێرو ٧٣٣ هەزار و ٨٦٠ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٧٢١ هەزار و ٨٩٢ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٦٧١ هەزار و ٧١٦ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٦٥٠ هەزار و ٧٤٩ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٥٩٣ هەزار و ٧٣٠ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٥٦٥ هەزار ٤٤٦ حاڵه‌ت، چیلی ٤٣٦ هەزار و ٤٣٣ حاڵه‌ت، ئێران ٤٠٤ هەزار و ٦٤٨ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ٣٨٧ هەزار و ٢٥٢ حاڵه‌ت، بەریتانیا ٣٧١ هەزار و ١٢٥ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٣٣٩ هەزار و ٣٣٢ حاڵه‌ت، سعوودیه ٣٢٦ هەزار و ٢٥٨ حاڵه‌ت، پاكستان ٣٠٢ هەزار و ٤٢٤ حاڵه‌ت، عێراق ٢٩٤ هەزار و ٤٧٨ حاڵه‌ت، توركیا ٢٩٢ هەزار و ٨٧٨ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢٨٨ هەزار و ٧٦١ حاڵه‌ت، فلیپین ٢٦٥ هەزار و ٨٨٨ حاڵه‌ت و ئەڵمانیا ٢٦٣ هەزار و ٢٢١ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٣٢ هه‌زار و ١١٧ حاڵه‌ت، هیندستان ٨٠ هه‌زار و ٨٠٨ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧١ هه‌زار و ٤٩ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤١ هه‌زار و ٦٣٧ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٦٢٤ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣٠ هه‌زار و ٩٥٠ حاڵه‌ت، پێرو ٣٠ هه‌زار و ٨١٢ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٩ هه‌زار و ٨٤٨ حاڵه‌ت، ئێران ٢٣ هەزار و ٣١٣ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٢٣ هه‌زار و ٣١٣ حاڵه‌ت، رووسیا ١٨ هه‌زار و ٦٣٥ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئەفریقا ١٥ هه‌زار و ٤٩٩ حاڵه‌ت، چیلی ١٢ هه‌زار و ١٣ حاڵه‌ت، ئەرجەنتین ١١ هەزار و ٦٦٧ حاڵەت و ئیکوادۆر ١٠ هەزار و ٩٢٢ حاڵەت''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.