Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:43

وەزارەتی داد دووەمین فەرمانگەی جێبەجێکردن لە ناو شاری هەولێر دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی داد له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بەمەبەستی فراوانکردن پانتایی خزمەتگوزارییەکانی، لە ناوەندی پارێزگای هەولێر بەڕێوبەرایەتی جێەجیکردنی دووەمی کردەوە، کە تیایدا کۆمەڵێک مامەڵەی هاووڵاتیان رایی دەکرێت.

لەوانە: یه‌كه‌م: یاسای کۆکردنەوەی قەرزەکانی حکومەت بە پێی یاسای ژمارە (٥٦)ی ساڵی ١٩٧٧ی هەموارکراو، دووەمیان: حوکمی بیانییەکان کە شایەنی جێبەجێکردنن لە عێراق بە پێی یاسای جێبەجێکردنی (ئەحکامە بیانییەکان) ژمارە (٣٠) ی ساڵی ١٩٢٨ لەگەڵ رەچاوکردنی حوکمی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کاریان پێدەکرێت. سێیەم : بڕیارەکانی دادگاکان و دۆکیۆمێنتەکانی جێبەجێکردن کە بەپێی یاسای جێبەجێکردن ژمارە (٤٥)ی ساڵی ١٩٨٠ ئاڕاستەی کرابێت. هۆکاری کردنەوەی ئەم بەڕێوبەرایەتییە نوێیەی جێبەجێ کردن، لە بەر زۆری دۆسییەکانی جێبەجێکردنە کە لە ئەستۆی بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنی هەولێرە کە زۆری دۆسییەکان کاریگەری لەسەر پەککەوتن و دواکەوتنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاکان و دۆکێۆمێنتەکانی جێبەجێکردن و پاراستنی مافی حکومەت و هاوولاتیان دانابوو. وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستاندا، هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ٣٥ بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی هەبوو بەکردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە بوونە ٣٦. کە بەم جۆرەی خوارەوە دابەش کراوون: ١٥بەڕێوبەرایەتی لە هەولێر، لە سلێمانی ١٤، لە دهۆک ٦، و یەک بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنیش لە هەڵەبجە هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.