Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:39

سەرۆک بارزانی بۆچوون و تێبینییەکانی لەمەڕ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و یاسای هەڵبژاردن خستەڕوو

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ  نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان،  بۆچوون و تێبینییەكانی لەمەڕ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و یاسای هەڵبژاردن خستەڕوو.

ڕۆژی سێشەممە 15ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو جینین پلاسخارت ،نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەورەها ڕۆشنایی خرایە سەر تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و سەرۆك بارزانی بۆچوون و تێبینییەكانی لەمەڕ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و یاسای هەڵبژاردن بۆ نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بە ئەرێنی هەڵسەنگێندرا و، پەیوەست بە دەڤەری شنگالیش هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە دۆخێكی لەبار دروست بكرێت بۆ ئەوەی خەڵكی ئاوارەی دەڤەری شنگال بتوانن بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.