Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:20

تیمێکی گەردوونناسی بەریتانیا: دەشێت لەسەر هەسارەی ڤینۆس ژیان هەبێت

کوردستان TV
100%

لێکۆڵینەوەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە بوونی فۆسفین لە بەرگەهەوای هەسارەی ڤینۆس-دا، نیشانەی هەبوونی ژیانە لەسەر ئەو هەسارەیە.

تیمێکی گەردوونناس لە زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا، گازی فۆسفین-یان لەناو بەرگەهەوای هەسارەی ڤینۆس-دا دۆزیووەتەوە کە لەلایەن ئەو میکرۆبانەی بەبێ ئۆکسجین دەژین بەرهەمدێت.

گەردیلەی فۆسفین کە لە گەردی هایدرۆجین و فۆسفۆر پێکدێت، بۆ جاری یەکەم لەڕێی تەلیسکۆبێکی دوورگەی هاوای-یەوە ئاشکرا کرا.

دوای ئەوەی لەڕێی تەلەسکۆبێکی وڵاتی چیلی-یەوە بوونی گازی فۆسفین پشتڕاسکرایەوە، تیمێکی گەردونناس بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی گازەکە زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا.

لێکۆڵینەوەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە بوونی فۆسفین لە بەرگەهەوای هەسارەی ڤینۆس-دا، نیشانەی هەبوونی ژیانە لەسەر ئەو هەسارەیە.

گازی فۆسفین لەسەر زەوی لەلایەن چەند بەکتریایەکەوە بەرهەمدەهێندرێن کە لە ریخۆڵەی ئاژەڵانی وەک پەنگوین و ئەو زەلکاوانەی رێژەی ئۆکسجینیان کەمە، هەیە.

سەدا ٩٦ی بەرگەهەوای هەسارەی ڤینۆس کە دووەم هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە لە گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن پێکدێت و پلەی گەرمای سەر رووی هەسارەکە دەگاتە سەروو ٤٠٠ پلەی سەدی هەربۆیە یەکێکە لەو هەسارانەی کەمترین ئەگەری هەیە ژیانی لەسەربێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.