Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:10

ئاگادارییه‌ک له‌ هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێ به‌ ئۆتۆمبیلی خۆیان گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بکه‌ن

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاوڵاتیان وشۆفێران وخاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌كانی هه‌ڵگری تابلۆی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ ئوتومبیلی خۆیان ده‌توانن سه‌ردانی هاتووچۆی هەولێر بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی تابلۆی پیتی ئینگلیزی و شێوه‌ی ئه‌وروپی به‌م مه‌رج و ڕیكاریانه‌ی خواره‌وه‌.

  1. ده‌بێت سالێانه‌ به‌ناوی ئه‌و كه‌سه‌ بێت كه‌ به‌نیازه‌ گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ بكات یان بریكارنامه‌ (وه‌كاله‌)ی بۆكرابێت.
  2. سه‌ردانی گومرگی هه‌ولێر بكات به‌مه‌به‌ستی ده‌هێنانی پسوله‌ی چونه‌ ده‌ره‌وه‌(دفتر خروجیه) .
  3. سه‌ردانی هاتووچۆ بكات و داواكارییه‌ك پیشكه‌ش بكات كه‌تیایدا داوای ڕێگا پیدان بۆگۆڕینی تابلۆیه‌كه‌ بكات وه‌ پسوله‌ی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپێچ بكات.
  4. دانی بری 55000دینار وه‌كو ڕسومات بۆ وه‌رگرتنی دوو پلێتی تازه‌ى تابلۆ به‌نووسین و ژماره‌ی ئینگلییزى.
  5. ده‌بێت له‌پاش وه‌رگرتنی تابلۆیه‌كه‌ وه‌ جیهیشتنی تابلۆیه‌ كۆنه‌كانی خۆی له‌هاتووچۆ له‌ماوه‌ی 72كاتژمێر هه‌ریمی كوردستان جێبهیلێت.
  6. له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆهه‌رێم ده‌بێت له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ سه‌ردانی هاتووچۆ بكات بۆدانه‌وه‌ی تابلۆیه‌كه‌ وه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی تابلۆیه‌ كۆنه‌كانی كه‌هه‌ردوو كاتی چونه‌ ده‌ره‌وه‌و هاتنه‌وه‌شی له‌ڕێگای پاسپۆرته‌كه‌یه‌وه‌ ده‌زانرێت وه‌ ده‌بێت هاوپێچی بكات له‌كاتی هاتنی بۆهاتووچۆَ.
  7. هه‌ر دواكه‌وتنێك له‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌هه‌رێم یان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆهه‌رێم وه‌سه‌ردانی نه‌كردنی هاتووچۆ بۆته‌سلیم كردنه‌وه‌ی تابلۆیه‌كه‌ له‌ماوه‌ی دیاریكراو سه‌رپێچیكار به‌بڕی (500000) پێنج سەد هەزاردینار سزا ده‌درێت وه‌ بۆهه‌ر ڕۆژیك كه‌تێپه‌رێت و بڕی (50000)په‌نجا هه‌زاری تر ده‌چیتَه‌ سه‌ر سزایه‌كه‌..

ب هاتووچۆی هه‌ولێر 2020/9/15

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.