Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:38

تەندروستی هەولێر سکاڵای یاسایی له‌ دژی ئه‌و که‌سانه‌ تۆمارکرد که‌ هه‌ڵیانکوتابووه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا

کوردستان TV
#7
100%

تەندروستی هەولێر سكاڵای یاسایی له‌ دژی ئه‌و كه‌سانه‌ تۆماركرد كه‌ هه‌ڵیانكوتابووه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا ، رایگه‌یاند:  كارمه‌ندانی ته‌ندروستی لەهەموو کاتێک و بارێکی نالەباردا پشکی شێریان بەرکەوتووە خزمەتێکی بێ و چانیان پێشکەش بە هاونیشتیمانیان کردووە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێردا هاتووه‌، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتیەک هەڵدەکوتنەسەر پزیشکێک لە کاتی ئەرک و  پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی لە فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، ئەمڕۆ ۱٥ی ئەیلولی ۲۰۲۰ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕێگەی بەشی یاسایی سکاڵای لە دژی ئەو کەسانە تۆمارکرد کە سوکایەتی بەپزیشک و بەهاکانی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی کرد. 

شایەنی باسە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران  لەهەموو کاتێک و بارێکی نالەباردا پشکی شێریان بەرکەوتووە خزمەتێکی بێ و چانیان پێشکەش بە هاونیشتیمانیان کردووە لەبەرەی پێشەوەبوون بۆ خزمەتکردنی تاکی هاووڵاتی لە دەزگاکانی تەندروستی لە سنوری شاری هەولێر، بۆیە دەبێت ڕێز لە پزیشکان و کارمەندانمان بگیرێت بەهاکانی ڕێز لەنێو دەزگاکانی تەندروستی پەڕەوبکرێت لەلایەن سەردانکەرانی نەخۆشخانە و هاوڵی نەخۆش.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.