پاش سوتانی کەمپی پەنابەرانی مۆریا لە دوورگەی لئسبوس لە وڵاتی یۆنان کە زیاتر لە 12500 پەنابەر تێیدا دەژیان، ئهڵمانیا رهزامهندی نیشاندا بۆ وهرگرتنی ئهو پهنابهرانه.
پاش چەندین دانوستاندن لە نێوان ئەنگلا مێرکل و وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هەردوولا گەیشتنە رێکەوتن 1553 پەنابەر وەرگرن، ئەم پەنابەرانەش زۆرینەی هاووڵاتی سوریاو عێراق و ئەفغانستانن لەناو ئەم ژمارەیە کەسانی نەخۆش و ژن و زاروک کەسە بە تەمەنەکانن ئەڵمانیا یەکەم وڵاتە لە ناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ وەرگتنی پەنابەران و دووبارە دانانی کەمپێک بۆ پەنابەران و هاوکاری کردنی حکومەتی یۆنان کەمپی موریا.
پێش چەند رۆژێک گری گرتبوو بە تەواوەتی سوتاوە ئەو هەموو پەنابەرانە ماوەی هەفتەیەکە له شهقامهكان مابوونهوه و پولیسیش رێگری دەکات بهرهو دەریان بچن لەو دوورگەیە.
کوردستان تیڤی - بەرلین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.