ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و خواست و ده‌رفه‌تى په‌ره‌پێدانیان، گفتوگۆى ستراتیژیى عێراق و ئه‌مه‌ریكا، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و گرنگیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق له شه‌ڕى دژى تیرۆردا، هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه تێپه‌ڕاندنى كێشه و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م عێراق، پشتگیرى و كارى پێكه‌وه‌یى و هاوكاریى نێوان لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كانى پێویسته و له‌مباره‌یه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر و هاوكار بێت.
نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد كه له چوارچێوه‌ى به‌شێكى دیكه‌ى هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیدا بۆ عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش، ئه‌مڕۆ به‌شێكیان له پشكى هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ستایشى وڵاته‌كه‌ى بۆ پێكه‌وه‌ژیان و ته‌باییى نێوان پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به گرنگیى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه كرد، هه‌روه‌ها پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هه‌رێمێكى به‌هێزى كوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقى فیدراڵ‌دا دووپات كرده‌وه.
دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگیى كاركردن بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند بابه‌تێكى جێى به‌یه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.