بهسهرپهرشتی ئهمریكا، ئیمارات و بەحرەین رێککەوتنی ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل، واژۆکرد
لە رێورەسمێكدا لە كۆشكی سپی، بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، هەردوو وڵاتی ئیمارات و بەحرێن رێككەوتنی ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆكرد.
ئهمشهو لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، هەریەک لە وڵاتانی ئیمارات و بەحرەین لەکۆشکی سپی رێکەوتنی ئاشتی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆکرد.
بەپێی خاڵەکانی رێککەوتنەکەی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات، رێککەوتنی نێوانیان وا دەکات ئەو دوو وڵاتە هاوئاهەنگی لەبواری ئابووری و تەکنەلۆژیدا بکەن، هەروەها باڵیۆزخانەی هەردوولا لەو دوو وڵاتە دەکرێتەوە.
لە رێورەسمەکەدا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوییە سەبارەت بەئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێنج یان شەش وڵاتی دیکەش دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە.
لای خۆشییەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رێککەوتنەکەی بەروداوێکی گرنگ و مێژویی وەسفکرد و رایگەیاند، ئەم رێککەوتنە لەپێناوی بەرقەرارکردنی ئاشتییە لەناوچەکە و لوتکەی روداوە گرنگ و مێژوییەکانە.
هاوكات، عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش لە وتەیەكدا باسی لەوەكرد، گۆڕانكاری نوێ لە جیهان هاتووەتە ئاراوە و بەبێ دەستپێشخەری ترەمپ و تیمەكەی هەرگیز ئەوە ڕووینەدەدا.
هەروەها، عەبدولەتیف بن ڕاشدی وەزیری دەرەوەی بەحرەین باسی لەوەكرد، ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووییە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی بۆ گەنجان.
شایهنی باسه دوای ئوردن و میسر، ئیمارات و بەحرەین دهبنه سێیەم و چوارەم وڵاتی عەرەبی کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی دهكهنهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.