Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:33

پارێزگاری بەغدا بۆ کوردستان تیڤی: زانیاری نوێ له‌باره‌ی خێزانه‌ کورده‌که‌ی به‌غدا ئاشکرا ده‌کات

کوردستان TV
100%

لە لێدوانێکى تایبەت بە کوردستان تى ڤی پارێزگاری بەغدا محەمەد جابرسەبارەت بە کوشتن و سەر بڕینى ئەو سێ هاوڵاتیەى کە شەوی ڕابردوو لە گەڕەکى مەنسوری بەغدا کوژراون ، گوتى بەڕاستى مرۆڤ ناتوانێت لە ئاست ئەو جۆرە کارە قێزەونانە بێ دەنگ بێت بۆیە بەڵێن بێت هەموو هەوڵێک دەخەینە گەر بۆ گرتنى ئەو جۆرە تاوانبارانە ،

پارێزگارى بەغدا گوتیشی تا ئێستا ئەوەى ئاشکرا بووە ئەوەیە کە کارەکە تیرۆرستى نیە بەڵکو دزى کردن بووە ، هاوکات ئاماژەى بەوەش دا کە لە 24  کاتژمێری داهاتوو تەواوى ووردەکاری ئەو کارە قێزەونە بۆ ڕای گشتى دەخەینە ڕوو،

شایانى باسە شەوی ڕابردوولە گەڕەکى مەنصور لە بەغدا چەند کەسێکى نەناسراو هەڵده‌کوتنە سەر خێزانێکى کورد کە پێک هاتبون لە دایک و باوک و کچێک هەر سێکیان سەر دەبڕدرێن و بە دڕندانە ترین شێوە دەکوژرێن.

ئا/فەرمان عەلی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.