فەریق قەیس ئەلمحەمەداوی بۆ کوردستان تى ڤی. بەڵێن بێت تاوان باران لە کەمترین کات دەستگیر بکرێن و مافی ئەو خێزانە کوردەش وەربگیرینەوە
لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان تى ڤی فهرماندهی ئۆپەراسیۆنی بەغدا فەریق قەیس ئەلمحەمەداوی گوتى لە شەوی ڕابردوەوە ئێمە سەرجەم تیمە تایبەتیەکانى لێکۆڵینەوەکانمان بۆ ئەو ماڵە ناردووەو تەواوى کامێراکانى چاودێری کاری لەسەر دەکرێت، بۆ ئەوەى بە زووترین کات تاوان باران دەستگیر بکرێن و تەسلیمى دەستى یاسا بکرێن،
گوتیشی بەڵێن بێت مافی ئەو خێزانە کوردە وەرگرینەوە ئەوانەى ئەو تاوانە دڕندانەیەیان ئەنجام داوە مەبەستیان دزى کردن بووە دیارە لە ماڵەکەیان دا لە لایەن تاوانبارانەوە دزیش کراوە،جێی باسە دواى ئەوەى تەرمى ئەو سێ هاوڵاتیە ئەمڕۆ لە پزیشکى دادوەری پشکنینى بۆ دەکرێت دواتر بەرەو شاری سلێمانى بەڕێ کراو بڕیارە هەر ئەمرۆ لە گردى سەیوان لە سلێمانى بنێژرێن.
ئا/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.