Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:51

زاواکه‌ی تره‌مپ  کار بۆ دروستکردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ  ده‌کات

کوردستان TV
100%

جارید كۆشنه‌ر، راوێژكارو زاوای سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی سی ئێن ئێن گوتی: له‌ساڵانی رابردوودا گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ سعوودیه‌ روویداوه‌و سه‌رۆك تره‌مپ كاری بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی شا سه‌لمان كردووه‌،چونكه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هاوبه‌شمان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها جارید كۆشنه‌ر گوتی: ئێمه‌ پێمان وایه‌ دروستبوونی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ ده‌بینین و تره‌مپیش دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ریاز، بۆچوونی خۆی له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌.

هه‌روه‌ها راوێژكاری تره‌مپ گوتیشی: ئه‌مه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روویدا به‌ شێوه‌یه‌كی باش پێشوازی لێ كراو ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ وڵاتی به‌حرێن به‌په‌له‌ بێته‌ نێو پڕۆسه‌كه‌وه‌.

شایانی باسه‌ دوێنێ رێككه‌وتنی ئاشتی له‌نێوان ئیمارات و به‌حرێن و ئیسرائیل واژۆكراو له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ دۆناڵد  تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ رۆژنامه‌نووسان قسه‌ی كردو گوتی: پێم وایه‌ شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه‌، به‌مزووانه‌ دێته‌ نێو پرۆسه‌ی ئاشتی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 

سپۆتنیك

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.