Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:44

له‌جیهاندا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا له‌ 30 ملیۆن که‌س نزیک ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە سەرەتا لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین دەرکەوت و بەخێرای بە جیهاندا بڵاوبووەوە، تا ئێستا تووشی زیاتر لە ٢٩ ملیۆن و ٧٥٣ هەزار کەس بووە.

بەگوێرەی نوێترین ئەو ئامارانەی ماڵپەڕی "Worldometer" لەبارەی تووشبوانی کۆرۆنا بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا ٩٣٩ هەزار و ٦٧٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە، ٢٩ ملیۆن و ٧٥٣ هەزار و ١٢٣ کەس، هەروەها ٢١ ملیۆن و ٥٥٧ هەزار و ١٣٧ تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوەو حەوت ملیۆن و ٢٥٦ هەزار و ١٣٧ توشبووی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا تۆمار کراون کە شەش ملیۆن و ٧٨٨ هەزار و ١٤٧ حاڵەتی تووشبوون و ٢٠٠ هەزار و ١٩٧ حاڵەتی گیان لەدەستدانن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.