Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:23

زیاتر لەدوو لەسەر سێی تووشبووانی کۆرۆنا لەجیهان چاکبوونەتەوە

ژمارەی ئەو كەسانەی نەخۆشیەكەیان تێپەڕاندووە گەیشتۆتە 21 ملیۆن و 480 هەزار كەس
کوردستان TV
100%

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان ژمارەی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە 29 ملیۆن تووشبووی تێپەڕاندووە، بەڵام  ژمارەی ئەو كەسانەی چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە هیوا بەخشە و زیاتر لەدوو لەسەر سێی تووشبووان چاكبوونەتەوە.

بەپێی ئامارە ڕەسمیەكان ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە و نەخۆشیەكەیان تێپەڕاندووە گەیشتۆتە 21 ملیۆن و 480 هەزار كەس لەسەرتاسەری جیهان.


لەئەمریكا دوو لەسەر سێی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و لەكۆی 6 ملیۆن و  788 هەزار تووشبوو لەو وڵاتە زیاتر لەچوار ملیۆن و 68 هەزار كەس چاكبوونەتەوە و هاوكات لەهندستان لەكۆی پێنج ملیۆن تووشبوو لەو وڵاتە نزیكەی چوار ملیۆن تووشبوو چاكبوونەتەوە.


ژێده‌ر: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.