فراکسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان داوا له هێزە ئەمنییە عێراقییەکان دهكات سەر و ماڵی هاووڵاتییانی کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە بپارێزن.
لە راگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکار و خزمانی ئەو خێزانە کوردەی شاری بەغدا، کە شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی مەنسوور شەهیدکران، ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەوەنە دەکات.
فراکسیۆنی پارتی داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەکات بکوژانی ئەو خێزانە بە زووترین کات رادەستی دادگا بکات و پێویستیشە دادگا بە توندترین شێوە سزایان بدات.
داوا دەکەین هێزە ئەمنییە عێراقییەکان سەر و ماڵی هاووڵاتییانی کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە بپارێزن.
فراکسیۆنی
پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.