Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 13:29

ده‌سته‌ی پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێم داواى قه‌ده‌غه‌کردنى چه‌ند جۆرێکى ئامێرى سارد که‌ره‌وە‌ده‌کات

کوردستان TV
100%

به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی پاراستنی چینه‌ به‌رگی ئۆزۆن، هاوشانی رێكخراوه‌كانى جیهانى و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌و رۆژه‌دا راگه‌ێندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ داوا ده‌كه‌ات بۆ پاراستن و چاككردنى چینى ئۆزرن رێگرى بكرێت له‌ هه‌ندێك ئامێرى ساردكه‌ره‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆى له‌ناوبردنى ئه‌و چینه‌.

 

راگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی ژینگه‌ له‌ڕۆژی جیهانیی ئۆزۆندا

رۆژی 16 ی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێك به‌ ڕۆژی جیهانیی ئۆزۆن دیار كراوه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی چینی ئۆزۆن كه‌ زه‌وی و مرۆڤ له‌ تیشكی زیانبه‌خشی سه‌روو بنه‌وشه‌یی ده‌پارێزێت.

ئێمه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌مان ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌مان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ ، كه‌ ساڵانێكه‌ له‌ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێڕاقیشدایه‌ ، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی عێڕاق له‌ساڵی 2008 وه‌ چووه‌ نێو رێككه‌وتنامه‌ی ڤییه‌ناو مۆنتریال بۆ پارێزگارییكردن له‌ئۆزۆن ، به‌مه‌ش عێڕاق ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنان و قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی ته‌واوی ئه‌و غازو ماددانه‌ی كه‌ زیان به‌ ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن.

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی ئۆزۆن له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێڕاق به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ، به‌هاوكاریی پڕۆگرامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه‌ له‌ رێكخستنی خولی راهێنان و هۆشیاریی بۆ كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی گومرك و پێوانه‌سازیی و كۆنتڕۆڵی جۆریی و بازرگانیی و پیشه‌سازیی و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ، له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی رزگاربوون و قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیی نایاسایی به‌و ماددانه‌ی كه‌ زیان به‌چینی ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن ،  ئه‌مه‌ش به‌ پشتبه‌ستن به‌رێنماییه‌ یاساییه‌ به‌ركاره‌كان.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ۆركشۆپ و سیمیناری كرداریی هاوبه‌ش ئه‌نجام دراون بۆ فێركردنی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی دۆزینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی غازه‌ به‌كارهاتووه‌كانی نێو ئامێره‌كانی ساردكه‌ره‌وه‌و فێنككه‌ره‌وه‌كان ، هه‌روه‌ها نمایشكردنی زۆر فیلمی دیكیۆمێنتاریی و ، راهێنان كردن به‌خاوه‌نی به‌شێك له‌شوێنه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ساردكرنه‌وه‌و فێنككردنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها به‌ پێدانی كه‌ره‌سته‌و ئامێری نوێ و پێشكه‌وتوو بۆ پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی غازه‌كان.

ده‌سته‌ی پاراستن چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی بازاڕو شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و هاورده‌كارانی غازی ئامێره‌كانی ساردكردنه‌وه‌شدا ، به‌مه‌به‌ستی ناساندنی غازه‌كانی كلۆر فلۆر كاربۆن كه‌ زیان به‌ژینگه‌و چینی ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن.

هه‌روه‌ها له‌م رۆژه‌شدا داواكارین له‌وه‌زاره‌تی بازرگانیی و پیشه‌سازیی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی گومرگ كه‌ ڕێگه‌ نه‌ده‌ن به‌هاورده‌كردنی ئه‌و جۆره‌ له‌ ئامێره‌كانی به‌فرگرو ساردكه‌ره‌وه‌و سپلیت كه‌ هێشتا غازه‌كانی كلۆر فلۆر كاربۆنیان تێدا به‌كار ده‌هێنرێن ، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ئه‌و دوای عێڕاق پابه‌ندكراوه‌ به‌ رێككه‌وتنامه‌ی ڤییه‌ناو مۆنتریال بۆ پارێزگارییكردن له‌ ئۆزۆن ، بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ش به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر رێكاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ به‌ پله‌ی ئه‌و غازانه‌ی كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چینی ئۆزۆن هه‌یه.

ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌

16/9/2020

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.