ئه‌كره‌م صالح به‌رپرسی لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانه‌ی به‌شدار بوونی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌پرسی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هۆكارو چاره‌سه‌ره‌كان رایگه‌یاند : به شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ له حكومه‌ته‌كانی عێراق چ له رابردوو چ له ئێستا نیه‌تێكی راستیان نه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا . ئه‌گه‌ر نیه‌ت هه‌بێت ئه‌وا ئاسانه چونكه له عێراق ده‌ستوور هه‌یه ده‌توانرێت په‌نای بۆی ببرێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت . به‌ڵام دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و دوای ئه‌وه‌ی شیعه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و خاڵ و بڕگه‌و ماددانه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و ئه‌وانی دیكه په‌راوێز ده‌خه‌ن .
روونیشیكرده‌وه كه پێویسته ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كه‌ن له به‌غدا د‌رك به‌وه بكه‌ن ئۆپۆزسیۆن بوون نیه له په‌رله‌مانی عێراق ، ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن ، ده‌توانن له هه‌رێم ئۆپۆزسیۆن بن به‌ڵام له به‌غدا نه‌خێر .
هه‌روه‌ها پێویسته لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر هه‌ڵوێسته‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه و یه‌ك ده‌نگ بن بۆ داواكردنی مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پێویسته هه‌رێم چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بێت ئه‌وان خاڵ له سه‌ر ئێمه ده‌ستنیشان بكه‌ن به‌ڵكو ئێمه بتوانیین به هه‌مان شێوه سه‌یری ئه‌وان بكه‌ین كه ئایا ئه‌وان كه‌موكوڕیه‌كانیان چیه . ئایا هۆكار چیه كه پشت به ده‌ستوور نابه‌ستن سه‌باره‌ت به ته‌واوی مادده‌و بڕگه‌كان .
هه‌میشه حكومه‌ته‌كانی یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كه‌كانی عێراق كاتێك لاواز ده‌بن په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنن و باسی برایه‌تی و یه‌كریزی و یه‌كسانی ده‌كه‌ن ، به‌ڵام كاتێك به‌هێز ده‌بن ئه‌وا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتیان بسه‌پێنن به سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و زیان به خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌یه‌نن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.