سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری دارا ڕەئوف دهكات، كە كوردی دانیشتووی شاری بەغدا بوونه و خۆی و خێزان و كچەكەی بە شێوەیەكی دڕندانە لە بەغدا شەهید كران، دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر كرد، توانیان بكوژی سەرەكیی ئەم تاوانە ئاشكرا بكەن و دەستگیریان بكەن.
ئهمه دهقهكهیهتی:
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامی سەرۆك بارزانییە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە داخەوە هاووڵاتی دارا ڕەئوف كە كوردی دانیشتووی شاری بەغدا بووە خۆی و خێزان و كچەكەی بە شێوەیەكی دڕندانە لە بەغدا شەهید كران. وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەكەم سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری دارا ڕەئوف دەكەم. هەروەها دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر دەكەم كە توانیان خێرا تاوانباری سەرەكیی ئەم تاوانە ئاشكرا بكەن و دەستگیری بكەن.
مسعود بارزانی
16ـی ئەیلوولی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.