Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:19

کازمی سوپاسی مەسرور بارزانی و هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

کازمی سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دەستگیرکردنی بکوژی خێزانەکەی بەغدا.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ هەماهەنگیان لەگەڵ هێزەکانی ئەمنی عێراق بۆ دەستگیرکردنی تاوانباری کوشتنی خێزانێکی دانیشتووی بەغدا لە شاری هەولێر.

کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: لەگەڵ هێزە ئەمنییە پاڵەوانەکانمان سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەمان کرد لەو تاوانە قێزەونەی کە تاوانبارێک بەرامبەر بە خێزانێکی عێراقی لە بەغدا ئەنجامی دا تا گەیشتن بە تاوانبارەکە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها نووسیوویەتی:سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هەرێم دەکەم بۆ هەماهەنگی بەرهەمداریان لەگەڵ هێزەکانی ئەمنی بۆ دەستگیرکردنی تاوانباری رووداوەکە لە خێرایەکی پێوانەییدا.

مستەفا کازمی لەگەڵ تویتەکەیدا وێنەی تاوانبارەکەیشی بڵاوکردووەتەوە کە چەند کارمەندێکی ئەمنی دەیگوازنەوە ناو فڕۆکە تاوەکی بگوازرێتەوە بۆ بەغدا بەمەستی دادگاییکردنی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.