Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:57

لە جیهاندا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا 30 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

 ژمارەى تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ‌ له‌ جیهاندا گه‌یشتە ٣٠ ملیۆن و ٣٦ هەزار و ٨٦٨ كه‌س.

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٣٠ ملیۆن و ٣٦ هەزار و ٨٦٨ كه‌س.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، بە تۆمارکردنی شەش ملیۆن و ٨٢٨ هه‌زار و ٣٠١ حاڵه‌تی تووشبوون زۆرترین ژمارەی تووشبوونی بەو پەتا جیهانییە تۆمارکردووە.

دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ١٠ وڵاتی یەکەم کە زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی‌ په‌تای کۆرۆنایان تێدایە:

''هيندستان پێنج ملیۆن و ١١٨ هەزار و ٢٥٣ حاڵه‌ت، بەڕازيل چوار ملیۆن و ٤٢١ هەزار و ٦٨٦ حاڵه‌ت، رووسيا یەک ملیۆن و ٧٩ هەزار و ٥١٩ حاڵه‌ت، پێرو ٧٤٤ هەزار و ٤٠٠ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٧٣٦ هەزار و ٣٧٧ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٦٨٠ هەزار و ٩٣١ حاڵه‌ت، کۆماری ئەفریقای باشوور ٦٥٣ هەزار و ٤٤٤ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٦١٤ هەزار و ٣٦٠ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٥٨٩ هەزار ١٢ حاڵه‌ت و چیلی ٤٣٩ هەزار و ٢٨٧ حاڵه‌ت''.

هەروەها لە تورکیا ژمارەی توشبووانی پەتای کۆرۆنا گەیستووەتە ٢٩٦ هەزار و ٣٩١ حاڵه‌ت.

په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ شاری وهان له‌ چین سەری هەڵدا، به‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

لە سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ٩٤٥ هه‌زار و ٩٢ كه‌س به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها ٢١ مليۆن و ٨٠٤ هەزار و ٣٠ تووشبووى په‌تاكه‌ چاكبوونەتەوە و حەوت مليۆن و ٢٨٧ هەزار و ٧٤٦ کەس لە ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.