سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاشكرای كردووه كه هێزێكی ئه‌منی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غدای ده‌ستگیركرد.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا به ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: كه هێزێكی ئه‌منی، شاكر زاملی،سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غدای ده‌ستگیركرد.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: تا ئێستا نازاندرێت هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ناوبراو بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شایانی باسه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هێزێكی ئه‌منی، ئه‌حمه‌د ساعدی،به‌رێوه‌به‌ری پێشووی خانه‌نشینی گشتی- یان به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیر كرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.