Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:32

هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی شایستە دارییەکانی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت

کوردستان TV
100%
نوێكراوه‌ته‌وه‌ ..
قۆناغی دووەمی شایستە دارییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 کە بڕی 8 ملیار و 85 ملیۆن دینارە، گەیشتووە و لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی دەکرێت.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر،  رايگەیاند : قۆناغی دووەمی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتووە کە بڕەکەی هەشت ملیار و ٨٠٥ ملیۆن دینارە، چەکەکەمان بەدەست گەیشتووە و لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکەین بەسەر جووتیاراندا بەپێی ریزبەندی، کامیان زووتر گەنمەکەیان رادەستی سایلۆ کردووە ئەوەیان زووتر پارەکەی وەردەگرێت.

هێمن سەید موراد گوتی: پارەکە قۆناغی دووەمە چەند قۆناغێک هێشتا ماوە بۆمان بنێردرێت، بەڵام ئێمە بەردەوام لەسەر خەتین لەگەڵیاندا و لە پەیوەندی و هەماهەنگیداین بۆئەوەی بەزووترین کات ئەو شایستە داراییانە بۆ برا جووتیارەکانی خۆمان دابین بکەین و نییەتێکیش هەیە کە ئەوانی تریش بەزووترین کات بگاتە دەستمان.

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، راشیگەیاند: کە نزیکەی ٤٠ ملیار دیناری دیکە ماوە کە بۆیان بنێردرێت و چاوەڕوان دەکەن کە لە رۆژانی داهاتوو بەدەستیان بگات و بەسەر جووتیارندا دابەشی بکەن و گوتی: ئەو پارەیەی هاتووە پارەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێرە و بەسەر ئەواندا دابەشدەکرێت، پارەی هەولێر هەشت ملیار و ٨٠٥ ملیۆن دیناربوو ئەوەی هاتووە، بۆ ئەوانە، شایستە داراییەکانی جووتیارانی سلێمانی ١٣ ملیار دینارە و ئەوەی دهۆک-یش هەشت ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دینارە، ئەوەی هاتووە تەنها پارەی جووتیارانی هەولێرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.