Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:29

تێکهه‌ڵکێشکردنی رابردوو به‌ داهاتوو.. ئۆتۆمبێڵی کلاسیکی به‌ بزوێنه‌ری کاره‌بایی

کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنال بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاكان خه‌ریكن ئۆتۆمبێڵه‌ كلاسیكییه‌كان بۆ ئۆتۆمبێڵی كاره‌بایی نوێ ده‌گۆڕن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌یڤید لۆرنز، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای لۆناز كه‌ تایبه‌ت به‌ كاری دیزاین ده‌ڵێت: ئه‌و كاته‌ی بینیم میر هاری و میگان ماركل له‌میانه‌ی ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌یان ئۆتۆمبێلی Jaguar E-Type لێده‌خوری، كه‌ بۆ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی گۆڕابوو،بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌ سه‌ری هه‌ڵدا.

باره‌گای كۆمپانیاكه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاری سیلڤه‌رستۆن كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گۆڕێنی ئۆتۆمبێله‌ ناوازه‌ كۆنه‌كانی بریتانیا بۆ ئۆتۆمبێڵی بزوێنه‌ری كاره‌بایی.

له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهان، گۆڕینی ئۆتۆمبێڵه‌ كۆنه‌كان بۆ ئۆتۆمبێڵی كاره‌بایی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌، چونكه‌ به‌دۆستی ژینگه‌ ناسراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.