سارا عێدان، شاجوانی پێشووی عێراق نهێنی ده‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ یوسی كۆهین،سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل ناسراو به مۆساد له میانه‌ی مه‌راسیمی رێككه‌وتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل روونده‌كاته‌وه.
ئه‌و شاجوانه‌ی عێراق كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی و عێراقی هه‌یه له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و نووسیویه‌تی: رۆژێكی مێژوویی له كۆشكی سپی، واژۆكردنی رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و به‌حرێن دا .
هه‌روه‌ها ساران عێدان كه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه به به‌كرێگیراو تۆمه‌تباری بكه‌ن،نووسیوویه‌تی: چاوم كه‌وت به جه‌لعاد ئاردان، نوێنه‌ری نوێی ئیسرائیل له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یوسی كۆهین،سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌زانن كه خاوه‌ن بیردۆزی پیلانگێڕه سووكه‌كان، ئه‌م وێنه‌یه‌م بۆ تۆمه‌تباركردنم به به‌كرێگیراوی مۆساد به‌كار ده‌هێنن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.