پرۆفیسۆر دكتۆر رۆمان تێمنیكۆف، ئه‌ندامی یه‌كێتیی پزیشكانی شیرپه‌نجه‌ی رووسیا، نیشانه پێشوه‌خته‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێنی راگه‌یاند.
ئه‌و پرۆفیسۆره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێویسته هه‌ر ٦ مانگ جارێك كۆمه‌ڵێك پشكنینی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت و له‌گه‌ڵ پزیشكانی پسپۆر كاری له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها رۆمان تێمنیكۆف ئاماژه‌ی به نیشانه پێشوه‌خته‌كان دا و به‌شێك له نیشانه‌كانی به‌م شێوه‌یه ژمارد: سه‌رهێشه، سه‌رسوڕان، له‌ده‌ست دانی ئاره‌زووی نانخوارد، تا به‌بێ هۆی دیار، ماندوو بوون، بێهێزی و دابه‌زینی كێش به شێوه‌یه‌كی خێرا.
له‌باره‌ی نیشانه پێشكه‌وتوو و مه‌ترسیداره‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌وه دكتۆر رۆمان وتی، “تێكچوونی ریتمی دڵ، ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه مۆر له‌سه‌ر جه‌سته، دره‌نگ چاكبوونه‌وه‌ی برینه‌كان، ته‌شه‌نوجات، كێشه‌ی پێست، ئازاری جومگه‌كان و ئێسك به‌شێكن له نیشانه پێشكه‌وتووه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی خوێن".
ژێده‌ر: ته‌با
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.