شانشینی هۆڵەندا هاوكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەكات بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و وەزیری كشتوكاڵێش دەڵێت، لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوانمان واژۆ دەكەین.
لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاوی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كهئەمڕۆ پێنج شەممە 17/9/2020، بێگرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەت و ژمارەیەك بەرێوەبەری گشتی پێشوازیكرد لە هانس سمۆلدرس، راوێژكاری كشتوكاڵی بۆ كونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندا لە كوردستان و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغداد و شاندێكی یاوەری .
راشیدهگهیهنن كه كهلەسەرەتای كۆبوونەوەكە و دوای بەخێرهاتن، بیگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وتی، هۆڵەندا هاوكارێكی گرنگمانە لەبەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ.
لە كۆبوونەوەكە باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرا بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، لەم چوار چێوەیە بۆ ئاسانكاری چەند هەنگاوێك گفتوگۆی لەسەر كراو بڕیاردرا، لیژنەیەكی راوێژكاری هاوبەش دروست بكرێت بۆ زانینی پێداویستیەكان و راهێنانی جوتیاران.
هەروەها لێكتێگەیشتنێك واژۆ دەكرێت بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری.
جەختكرایەوە لەسەر هەماهەنگی بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك بەشێوەی سیستەمی (PPP) هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.