بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌چه‌ند شوێنێكی جیاوازی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه سێ له‌و تۆمه‌تبارانه پشێویان دروست كردووه‌و ته‌قه‌یان كردووه ، ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا، تۆمه‌تباره‌كه‌ی تریان چه‌كێكی جۆری قه‌ناس ی پێبووه‌و ده‌ستگیركراوه‌و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا.
پۆلیسی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت كه شه‌ش تۆمه‌تباری تر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون كه له ڕێگه‌ی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه فێڵیان له هاوڵاتیان كردووه‌و له ئێستادا به‌پێی یاسای دوو له خراپ به‌كارهێنانی ئامێری په‌یوه‌ندی ڕاگیراون.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه سێ تۆمه‌تباری ژن ده‌ستگیركراون كه له‌ناو بازاری قه‌زای سه‌ید سادق دزییان له هاوڵاتیان كردووه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی سه‌ید سادق ده‌ستگیركراون و به‌ندن به‌پێی مادده‌ی ٤٤٤ له‌یاسای سزادانی عیراقی، ه‌ئێستادا سه‌جه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.