ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی 9 ی 2020، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی رووداوی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
سهرۆكایهتى داواكاری گشتى ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، رووداوی كوژرانى خێزانه كوردهكهى بهغدا تاوانێکی قێزەون و ترسناک و کۆستێکی گەورەیە کە بەسەر خێزانێکی کوردی عێراقی هاتووە لە بەغدا، تاوانێکی تیرۆرستیی نائەخلاقی و پیس و وەحشیگەرییە و لە دژی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتییە.
ئاماژه بهوهش دهكهن كه داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرجەم لایەنە بەرپرسەکان دەکەین هەموو رێوشوێنێکی یاسایی بگرنەبەر بۆ دەستگیکردنی سەرجەم تۆمەتباران و بەخێرایی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکەن و بیاندەنە دادگا و سزا بدرێن.
ڕۆژی سێشەممە 15ی9ی 2020، خێزانێکی سێ کەسی کە پێکهاتبوون لە باوک و دایکێک و کچێکیان بەناوەکانی دارا رەئووف، عالیە نەجمی خێزانی و شیلانی کچیان لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی مهنسووری بەغدا کوژران.
لە دوای کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە بەغدا و دژه تیرۆری كوردستان ئێوارهى دوێنێ چوارشهممه 16 ى 9 ى 2020 دەستگیرکردنی بکوژی سهرهكی ئهو خێزانهى لهههولێر راگهیاند
دژه تیرۆری كوردستان رایدهگهێنێت:
دواى ئهوهى زانیاریمان دهستكهوت كه ئهو بكوژهى شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكى کوردى بهشێوهیهكى زۆر دڕندانه كوشتووه كه خێزانهكه له دایک و باوک و کچێکیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆى له ههولێر حهشارداوه، دواى بهشوێنداچوون و چاودێرى توانیمان شوێنى ناوبراو بدۆزینهوه و لهلایهن بهڕێوهبهرایهتى ئاسایشى ههولێر دهستگیر بكرێت و دواى لێكۆڵینهوه ناوبراو دانى به تاوانهكهى نا كه ئهمهش دهقى دانپێدانانهكهیهتى:
ناوم (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبووی ساڵی ،1984 دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبیه، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە - پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی رووسیا.
پیش 4 ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پیش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام ئامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسهرهكهشى هاتەوه، من شۆک بووم و شڵەژام و ئەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری ئاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە. کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. هەوڵمدا ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی 10 هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسهیهکم دانا و دەرچووم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چهقۆ و مۆبایلهكانم لەوێ فڕێدا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.