Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:23

ئەمشەو ئاو بۆ گه‌ره‌که‌کانی شاری ھەولێر دەگەڕێتەوە

کوردستان TV
100%


ئەندازیار ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند دوای ئەوەی بۆڕیی ژمارە سێی ئاوی ئیفراز لە کاتی کارکردن بۆ گواستنەوەی ئاو زیانی بەر کەوت و شکا، تیمەکانی چاککردنەوە ماوەی دوو ڕۆژ خەریکی چاکردنەوە و گواستنەوەی ھەرسێ هێڵی ئاوی ئیفراز بوون و کارەکانیان تەواو بووە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بۆڕییەکان گواستراونەتەوە و بڕیارە ئەم ئێوارەیە وەک تێست بخرێنە کار و بە شێوەیەکی کاتی تاقی بکرێنەوە، تا بزانین بەتەواوەتی چاک بوونەتەوە و کێشەی تریان تێدا نییە

 ئاری ئەحمەد ده‌شڵێت ئەگەر کێشەی دیکەمان بۆ دروست نەبێت درەنگانی ئەمشەو لە ڕێگەی ھەرسێ هێڵی ئیفرازەوە ئاو دەگاتە شاری ھەولێر و بەسەر ھاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت، واتە کێشەی کەمئاوی بەھۆی گواستنەوەی هێڵەکانی ئاوی ئیفرازەوە کۆتایی دێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.