Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:13

له‌فەڕەنسا 10 هەزار و 593 که‌س له‌ 24 کاتژمێری رابردوو تووشی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%

لە فەڕەنسا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ١٠ هەزار و ٥٩٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراوە و بەمشێوەیە ئەو ژمارەیە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە بۆ ئێستا بەرزترین ژمارەى تووشبوونى رۆژانەیە تۆماركرابێت.

بەگوێرەى ئەو راگەیەنراوەی كە لە لایەن دامەزراوەى تەندروستیى گشتییەوە بڵاوكراوەتەوە، لە دوایین ٢٤ كاتژمێردا بە تۆماركردنى ١٠ هەزار و ٤٨١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤایرۆسەكە كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ ٤١٥ هەزار و ٤٨١ حاڵەت بەرزبووتەوە.

هاوكات ٥٠ تووشبووى دیكەى ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و كۆى گشتیى گیانلەدەستان بۆ ٣١ هەزار و ٩٥ كەس بەرزبووەتەوە.

لە ماوەى هەفتەى رابردوودا چارەسەرى پزیشكیى سێ هەزار و ٢٢٣ تووشبوو لە نەخۆشەخانەكان بەردەوامە كە ٥٣٥ نەخۆشیان لە ژێر چاودێرى چڕدان

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.