Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:13

عێراق داوا لە کوێت دەکات پێدانەوەی قەرەبووکردنەوەی داگیرکاریی دوابخات بەهۆی قەیرانی داراییه‌وه‌

کوردستان TV
100%


عێراق داوای لە کوێت کرد پێدانەوەی قەربووکردنەوەی داگیرکاری دوابخات بەهۆی قەیرانی دارایی و ئابووری لەو وڵاتەدا.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی کە بە سەردانێکی فەرمی لە کوێتە، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە، سەباح خالید حەمەد سەباح کۆبووەوە.

بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێت عێراق لە بەرامبەر داگیرکردنی کوێت لە سەردەمی رژێمی پیشوو بە سەرۆکایەتی سەدام حوسێن لە ساڵی ١٩٩٠، قەرەبووی ئەو وڵاتە بکاتەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەی محەمەد حەلبوسی و سەباح خالید حەمەد سەباح تاتوێی دۆسیەی قەرزی ماوە لەسەر عێراق و دواخستنی دانەوەی کراوە بەهۆی قەیرانی دارایی کە ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان لەنێویاندا عێراق رووبەڕووی بوونەتەوە.

بەپێێ راگەیاندراوەکە  سەرۆکوەزیرانی کوێت بەڵێنی ئەوەی داوە کە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانیدا لەمبارەیەوە و ئەوە لە پێشینەی کوێتییەکاندایە.

وەک لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، سەرۆکوەزیرانی کوێت بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاندووە کە راسپاردەی میری وڵاتەکەی، سەباح ئەحمەد جابر سەباح ئەوەیە کە پشتیوانی لە عێراق بکرێت لە سەرجەم بوارەکاندا.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.