د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئهنجومهنى نوێنهرانی عێراق رایدهگهێنێت حکوومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی لە پرۆژەیاسای بودجەی سێ مانگی ئەمساڵ 2020 جێگیر کرد
د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئهنجومهنى نوێنهرانی عێراق به ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان راگهیاند حکوومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی بۆ سێ مانگ بە پشکی ھەرێمی کوردستانیشەوە رەوانەی پەرلەمانی کردووە و، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو گفتووگۆی لەسەر بکەین و دواتر بخرێتە بەرنامەی کار بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت
ئاماژه بهوهش دهكات كه جگە لەوە گفتووگۆ بەردەوامە بۆ ئەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵ ٢٠٢١رێککەوتنی لەسەر بکرێت و تێیدا جێگیر بکرێت.
د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئهنجومهنى نوێنهرانی عێراق دهشڵێت حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە تا بودجە پەسەند دەکرێت مانگانە ٣٢٠ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.