Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:33

نرخی بەرمیلێک نه‌وتى خاو گەیشتە 43 دۆلار و63 سەنت

کوردستان TV
100%


بەیانی ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٤٣ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


دوێنێ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٤٣ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و رۆژەکەی بە ٤٣ دۆلار و ٣٠ سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر ٠٩:٢٥ بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٧٦ بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و بە ٤٣ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٤١ دۆلار و ٢٣ سەنت فرۆشرا.

جێی ئاماژەیە سووربوونی زۆرێک لە وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی ئۆپیک لەسەر سنووردار کردنی بەرهەمهێنانی نەوت کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبووە.

هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دووجار دروستبوونی زریان لە کەنداوی مەکسیک-دا لە ماوەی یەک مانگدا کە وایکردوە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا کەمبکات، چونکە زیاتر لە نیوەی پاڵاوگەکانی ئەمریکا دەکەونە ئەم کەنداوەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت و هەوڵدەدرێت لەڕێی سنووردار کردنی بەرهەمهێنانی نەوتەوە رێژەی خواست و خستنەبازاڕ هاوسەنگ بکرێتەوە، بەڕای چاودێران تا بەهاری ساڵی داهاتوو ئەستەمە ئەم ریژەیە هاوسەنگ ببێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.