Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:27

سندی چەوری خوێن دادەبەزێنێت

ڕێگری دەكات لەتوشبوونمان بەنەخۆشیەكانی شێرپەنجە
کوردستان TV
100%

ئا/ شەهلا رەشید
سندی یەكێكە لەو میوانەی كە دەوڵەمەندە بەچەندین ڤیتامین هەرلەبەر ئەم هۆكارەشە سودێكی زۆر بەتەندروستمان دەگەیەنێت و لەچەندین نەخۆشی دەمان پارێزیت.
سوودەكانیشی بریتین لە:

١-ڕێگری دەكات لەتوشبوون بەنەخۆشی شەكرە بەهۆی بوونی مادەی دژە ئۆكسان لەسندیدا و ئەو تامەتاڵیەی كەهەیەتی وەكو حەبی چارەسەری نەخۆش شەكرە لەجۆری دوو دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت .
٢-بۆ سوتانی چەوری جگەر بەسودە .
٣-ڕێگری دەكات لەتوشبوونمان بەنەخۆشیەكانی شێرپەنجە.
٤- بۆ دابەزانی چەوری خوێن وپاكردنەوەی بۆریەكانی خوێن بەسودە ئەمەش بەهۆی بوونی ڤیتامین C،پۆتاسێم تێیدا .
٥-بۆ ئارامبوونی مێشك بەسودە و قەلەقی ناهێڵێت.
٦-پێست نەرم و شێدار دەكات، زەیتی سندی بۆ چارەسەركردنی زیپكەی دەم و چاو بەسوودە و یارمەتی بەهێزبوونی قژ دەدات.
٧-دەتواندرێت سود لە شەربەتی سندی وەربگیرێت بۆدابەزانی كێشی لەش.
پێویستە ئاگاداربین ئەوكەسانەی كەحبی زەخت یان چەوری دەخۆن دەبێت میوەی سندی نەخۆن چونكەكاریگەری حەبەكە پێنج ئەوەندە زیاد دەكات

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.