Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:28

دادگاى یەکێتى ئەوروپا: میسى دەتوانێت ناوى وەکو براندێک تۆماربکات

کوردستان TV
100%


دادگاى دادى ئەورووپا، بریارى لەسەر ئەوە دا كە یارزانى یانەى بەرشلۆنەى ئیسپانى و هەڵبژاردەى ئەرژەنتین لیۆنێل میسى، دەتوانیت ناوى وەكو براندێك تۆماربكات.

دادگاى دادى ئەورووپا كە ناوەندەكەى لە لۆكسمبۆرگە و بەرزترین دادگاى یەكێتى ئەورووپایە، بڕیارى لەسەر ئەو داوایە دا كە نووسینگەى خاوەندارێتى فیكریى ئەورووپا و كۆمپانیاى ئیسپانى لە بەرامبەر میسى كە ئەمساڵ لە رێزبەندى پڕداهاتترین یاریزانانى تۆپى پێیە بەرزیانكردووەتەوە.

دادگا، بڕیارى لەسەر ئەوە دا كە یاریزانى تۆپى پێ مێسى دەتوانێت براندى دروستكردنى پێداویستى وەرزشى و جل و بەرگ بەناوى "میسى" تۆماربكات.

بڕیارەكە، ئەوەشى راگەیاند كە میسى یاریزانێكى تۆپى پێى جیهانییە و بەو ناوە ناسراوە، ئەو كەسەى كە ناسراوە مافى ئەوەى هەیە كە براند بەناوى خۆى تۆماربكات.

دادگا، تانەكانى نووسینگەى خاوەندارێتى فیكریى ئەورووپا و كۆمپانیاى ئیسپانى رەتكردەوە.

لە ساڵى ٢٠١١وە كێشەى تۆماركردنى براند و لۆگۆ لە نێوان نووسینگەى خاوەندارێتى فیكریى ئەورووپا و كۆمپانیاى ماسسى ئیسپانى كە ناوەكەى هاوشێوەى میسى-یە بەردەوامە.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.