لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٤٤ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تێکڕای ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی کە تا ئێستا لە ئێران به‌هۆی ئه‌و په‌تایە‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٣ هه‌زار و ٩٥٢ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٤٤ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و٤٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوە.
سیما سادات لاری باسی لەوە کرد کە تا ئێستا، ٢٣ هه‌زار و٩٥٢ كه‌س لە ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٤١٦ هه‌زار و ١٩٨ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئەوەشی خستەڕوو کە ره‌وشی ته‌ندروستی سێ هه‌زار و ٨٦٩ نه‌خۆش ناجێگیره و تا ئێستا، ٣٥٥ هه‌زار و ٥٠٥ تووشبووی پەتاکە چاكبوونه‌ته‌وه.
لاری هەروەها باسی لەوە کرد کە لە تەواوی ئێران-دا، سێ ملیۆن و ٦٩١ هەزار و ٣٩٩ پشکنین بۆ پەتاکە ئەنجامدراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوەشدا کە پارێزگاکانی تاران، مازەندەران، گیلان، قوم، ئەسفەهان، خۆراسانی رەزەوی، ئازەربایجانی رۆژهەڵات، کرمان، خۆراسانی باکوور، سیمنان، یەزد، زەنجان و قەزوین-ی بە "ناوچەی سوور" و پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئەلبورز، فارس، لوڕستان، هورموزگان، ئەردەبیل، بووشەهر، کرماشان، کۆهگلویە-بویەر ئەحمەد، خۆراسانی باشوور، مەرکەزی، ئیلام، چەهارمەحال-بەختیاری، گولستان و خوزستان-ی بە "ناوچەی مەترسیدار" ناوبرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.