هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوانیان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بوون، دایە بەر دەستڕێژی گولـله و لە ئاکامدا شوانێکیان گیانی لە دەست داوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه ئه‌مرۆ هه‌ینی 18 ى 9 ى 2020 ، هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوانی خەڵکی گوندی ”لولکان“سە ربە ناوچەی دەشتە بێڵیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـله و لە ئاکامدا شوانێکیان بە ناوی ”حەسەن خەندپوور“ کوژراوە.
هه‌نگاو راشیدهگهێنێت ، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران دوو شوانی دیکەش بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی حەسەن لەلای هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.