Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:26

ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییه‌ک له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی سۆران- سیده‌کان به‌ته‌واوی سووتا

کوردستان TV
100%

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سیده‌كان پێیڕاگه‌یاندین: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئۆتۆمبیلێك له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی سۆران- سیده‌كان گڕی گرت و به‌ ته‌واوی سووتا.

ڕاشیگه‌یاند: خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه‌  هاووڵاتییه‌ك بووه‌ به‌ ناوی " ئه‌نوه‌ر جه‌لال" كه‌ دانیشتووی سیده‌كانه‌.

گوتیشی: دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و به‌رگری فریاكه‌وتن گه‌یشتنه‌ شوێنى له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیشه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه‌ ڕووداوه‌كه‌ زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌ و به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ ته‌واوی سووتاوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.