خه‌یار به‌های خۆراكی لاوازه به‌شێوه‌یه‌ك له (100) گرام خه‌یار ته‌نها (20) كالۆری ده‌دات، له (%96) ی ئاوه، هه‌روه‌ها كالیسیۆم و فسفۆرو كبریت و ئاسن و مه‌نگه‌نیزی تێدایه، كه‌مێكیش له‌ڤیتامینه‌كانی (A و C) ی تێدایه‌و چه‌ند سوودێكی گرنگی هه‌یه له‌وانه:
• نه‌هێشتنی ژانه سه‌ر.
• تینوێتی ده‌شكێنێت و چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات.
• چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیه‌كانی حه‌ساسیه‌تی پێست و زیبكه.
• ڕێ له‌دڵه كوته ده‌گرێت.
• دابه‌زێنه‌ری تای زۆره.
به‌ڵام نابێت له‌كاتی بوونی هه‌ندێك نه‌خۆشیدا به‌كاربهێنرێت وه‌ك:
* نه‌خۆشیه‌كانی ڕۆماتیزم، به‌هۆی زۆری ئاو شێداری له‌ناویدا.
* نه‌خۆشیه‌كانی ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان و ئیفلیجی و له‌رزین.
* كه‌سانی به‌ساڵاچوو پێویسته كه‌متر خه‌یار به‌كاربهێنن.
ژێده‌ر:خواكورك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.