له‌رواندز باندێكی ساخته‌كردنی پاره ده‌ستگیركران كه ده‌فته‌رێك دۆلاری ئه‌مریكی و سێ ملیۆن دیناری عێراقی یان پێبووه.
حاتم زوبێر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی رواندز رایگه‌یاند: له هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه پاره‌ی ساخته هه‌یه ، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه و دانیان به‌وه‌دا ناوه كه پاره‌ی ساخته‌یان پێبووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی رواندز ده‌شڵێت : بڕی پاره‌كه ده‌فته‌رێك دۆلاری ئه‌مریكی و سێ ملیۆن دیناری عێراقی بووه‌و یه‌كێك له بانده‌كه‌ش پیشه‌ی قاچاخچییه.
شایانی باسه ئه‌ندامانی بانده‌كه به نه‌ته‌وه عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی حللهن.
هاوكات ئاسایش داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی تێبینیكردنی هه‌ر كارێكی گوماناوی ئاگاداری‌یان بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.