هه‌واڵگری عێراق ده‌ستگیركردنی گه‌وره تیرۆریستێكی داعشی له سنووری پارێزگای ئه‌نبار راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ربازی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند كه یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سنووری پارێزكای ئه‌نبار رۆژئاوای عێراق ده‌ستگیركراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هێزه‌كانی هۆبه‌ی هه‌واڵگریی سه‌ربازی به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌واڵگریی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، گه‌وره تیرۆریستێكی داعشیان له گوندی نزوه سه‌ربه قه‌زای قائیم له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیركردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌و گه‌وره تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراوه له به‌ناو ولایه‌تی فورات سه‌ربه رێكخراوی داعش كاری كردووه و یه‌كێك بووه له مه‌ترسیدارترین سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.