ئه‌مڕۆ شه‌ممه دانیشتنی پێنجه‌می ئاسایی وه‌زی یه‌كه‌می یاسادانان بۆ ساڵی سێیه‌م له‌خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له وه‌رزی نوێی یاسادانان به‌ڕێوه ده‌چێت كه له میانیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ نۆ پڕۆژه یاسا ده‌كرێت و دانیشتنه‌كه له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌و نۆ پڕۆژه‌یاسایه‌ی كه له میانی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ ده‌كرێت بریتیین له:-
یه‌كه‌م: چاوخشاندنه‌وه به تانه‌ی پێشكه‌شكراو سه‌باره‌ت دروستیی ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی یاسای دادگای تاوانه‌كانی عێراق ژماره (10) بۆ ساڵی 2005.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی نیشتمانیی چاودێری ئه‌تۆمی، تیشكی، كیمیایی و بایه‌لۆجی.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای بۆ به‌ئه‌ندامبوونی عێراق له رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هێڵی بار.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای په‌سندكردنی هه‌مواركردنی ساڵانی 1999 و2003ی رێككه‌وتنی دامه‌زراندنی رێكخراوی خاوه‌ندارێتی هزری له ساڵی 1967 كه له ستۆكهۆڵم واژۆكراوه.
شه‌شه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای بۆ به‌ئه‌ندامبوونی كۆماری عێراق له پرۆتۆكۆلی ئاماده‌كاریی و به‌رپه‌رچدانه‌وه و هاوكاری له‌باره‌ی پیسبوون به مادده‌ی ترسناك و زیانمه‌ندی گشتیی.
حه‌وته‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای بۆ به‌ئه‌ندامبوونی كۆماری عێراق له‌رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی كۆنتێنه‌ره‌كان له ساڵی 1972.
هه‌شته‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای بۆ به‌ئه‌ندامبوونی كۆماری عێراق له رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌مبه‌ر به‌رپرسیارێتی مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت زیانه‌كانی پیسبوون به رۆن.
نۆیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای بۆ به‌ئه‌ندامبوونی كۆماری عێراق له پرۆتۆكۆلی ساڵی 2005 هه‌مواركراوی رێككه‌وتنی كاری ناشایسته له دژی سه‌لامه‌تی ده‌ریاوانی له ساڵی 1988
.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.