به پێی نوێترین ئاماره‌كا‌نی په‌تای ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ له جیهاندا: - ژمارەى تووشبووان؛ ٣٠ ملیۆن و ٦٩٨ هه‌زار و ٥١ كه‌س. - ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان؛ ٩٥٦ هه‌زار و ٤٥٠ كه‌س. - ژماره‌ی چاكبووان؛ ٢٢ ملیۆن و ٣٤٠ هەزار و ١٢٨ كه‌س.
لە سەرانسەری جیھان، ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهانی چین سەریهەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٣٠ ملیۆن و ٦٩٨ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٩٥٦ هه‌زار و ٤٥٠ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٠ ملیۆن و ٦٩٨ هه‌زار و ٥١ كه‌س، ٢٢ ملیۆن و ٣٤٠ هەزار و ١٢٨ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە.
هاوکات لەئێستادا، حەوت ملیۆن و ٤٠١ هەزار و ٤٧٣ کەس لە جیهاندا هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا شەش ملیۆن و ٩٢٥ هه‌زار و ٩٤١ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٠٣ هەزار و ١٧١ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ٢٥٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''هيندستان پێنج ملیۆن و ٣٠٨ هەزار و ١٤ حاڵه‌ت، بەڕازيل چوار ملیۆن و ٤٩٧ هەزار و ٤٣٤ حاڵه‌ت، رووسيا یەک ملیۆن و ٩١ هەزار و ١٨٦ حاڵه‌ت، پێرو ٧٥٦ هەزار و ٤١٢ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٧٥٠ هەزار و ٤٧١ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٦٨٨ هەزار و ٩٥٤ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٦٥٩ هەزار و ٣٣٤ حاڵه‌ت، کۆماری ئەفریقای باشوور ٦٥٧ هەزار و ٦٢٧ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٦١٣ هەزار ٦٥٨ حاڵه‌ت، چیلی ٤٤٢ هەزار و ٨٢٧ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ٤٢٨ هەزار و ٦٩٦ حاڵه‌ت، ئێران ٤١٦ هەزار و ١٩٨ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٣٨٥ هەزار و ٩٣٦ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٣٤٥ هەزار و ٨٠٥ حاڵه‌ت، سعوودیه ٣٢٨ هەزار و ٧٢٠ حاڵه‌ت، عێراق ٣١١ هەزار و ٦٩٠ حاڵه‌ت، پاكستان ٣٠٥ هەزار و ٣١ حاڵه‌ت، توركیا ٢٩٩ هەزار و ٨١٠ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٢٩٤ هەزار و ٩٣٢ حاڵه‌ت، فلیپین ٢٧٩ هەزار و ٥٢٦ حاڵه‌ت و ئەڵمانیا ٢٧١ هەزار و ٢٤٤ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٣٥ هه‌زار و ٨٥٧ حاڵه‌ت، هیندستان ٨٥ هه‌زار و ٦٢٥ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٢ هه‌زار و ٨٠٣ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤١ هه‌زار و ٧٣٢ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٦٦٨ حاڵه‌ت، پێرو ٣١ هه‌زار و ٢٨٣ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣١ هه‌زار و ٢٤٩ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٣٠ هه‌زار و ٤٩٥ حاڵه‌ت، ئێران ٢٣ هەزار و ٩٥٢ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٢٣ هه‌زار و ٨٥٠ حاڵه‌ت، رووسیا ١٩ هه‌زار و ١٩٥ حاڵه‌ت، كۆماری ئەفریقای باشوور ١٥ هه‌زار و ٨٥٧ حاڵه‌ت، ئەرجەنتین ١٢ هەزار و ٦٥٦ حاڵەت، چیلی ١٢ هه‌زار و ١٩٩٩ حاڵه‌ت و ئیکوادۆر ١١ هەزار و ٤٤ حاڵەت''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.