سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی باڵا تایبه‌ت به ئافره‌ت به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له عێراق راده‌گه‌یه‌نن كه ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی شاره‌زا و لێهاتوو له‌خۆده‌گرێت.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له 12 هه‌مین كۆنگره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان كه نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ره‌وتی حكیمه ، عه‌ممار حه‌كیم سازی كرد گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: ده‌بێت دادپه‌راوانه سوپاسگوزاری دایك، خۆشك، ئافره‌ت و كچانمان بین كه له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا به هاوشانی پیاوان له‌پێناو په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كان خۆیان به‌خت كردووه و بوونه‌ته دامه‌زاراوه‌ی به‌ها رووحییه باڵاكانی مرۆیی پارێزه‌ری ره‌وشتی كۆمه‌لگا.
هه‌روه‌ها گوتی: له باسكردنی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان، وه‌ك پیاوان و به‌رپرسان، هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین، چونكه كێ رێكه به‌خۆی ده‌دات توندوتیژی دژبه ئافره‌ت ئه‌نجام بدات كه خوای گه‌وره له كتێبه ئاسمانییه‌كاندا رێزی لێگرتووه یان سووكایه‌تی به شكۆ و كه‌رامه‌تی بكرێت كه له مێژوویی مرۆڤایه‌تییدا رێز له شكۆ و كه‌رامه‌تی گیراوه به تایبه‌تیش كه دان به‌دوه‌دانراوه، ئافره‌ت بڕبره‌ی ژیانه و ئه‌ندامێكی كارای بنیاتنانی ژیانه.
مسته‌فا كازمی گوتیشی: نا‌توانیین نكۆڵی له‌وه بكه‌ین كه پاراستنی ئافره‌ت له عێراق له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا پێویسته، هه‌روه‌ها زیاتر پێویستمان به دادپه‌روه‌رییه به‌ر له‌وه‌ی بڵێن ئیمه سه‌ری رێز بۆ ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ماندا دادنوێنیین.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌شڵێت: بۆچی هه‌ندێك كه‌س له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كه ئافره‌ت وه‌ك نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه شایه‌نێتی پێی بدرێت، ده‌بنه ئاسته‌نگ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.