Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:09

بلۆمبێرگ 100 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی جۆ بایدن ته‌رخان ده‌کات

کوردستان TV
100%

100 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی جۆ بایدن ،كاندیدی دیموكراته‌كان له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا ته‌رخان ده‌كرێت كه‌ به‌یه‌كێك له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا داده‌نرێت.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست،مایك بلۆمبێرگ-ی ملیاردێر، 100 ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی جۆبایدن ،كاندیدی دیموكراته‌كان له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا ته‌رخان ده‌كات كه‌ به‌یه‌كێك له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا داده‌نرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كیڤین شیكی، راوێژكاری بلۆمبێرگ به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: ده‌نگدان له‌ 24ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا ده‌ست پێده‌كات،بۆیه‌ ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ زۆر پێویست بوو.

شایانی باسه‌ مایكل رۆبنزبلۆمبێرگ ، سیاسه‌توان و بازرگانێكی ئه‌مریكییه‌و و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیا یبلۆمبێرگه‌و له‌ ساڵی 2002 تا ساڵی 2013 پارێزگاری شاری نیویۆرك بووه‌ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.